ناوی ئه‌و گه‌ره‌كانه ڕاگه‌یه‌ندرا كه ئاوی پڕۆژه‌ی فریاگوزارییان پێ گه‌یشتووه

پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی ده‌ستی به كاره‌كانی كرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر، دوا قۆناغی پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هه‌ولێری لە سنووری شارەوانی چوار و پێنج و شەشی ئاشكرا كرد و باس له‌وه ده‌كات، تا 72 كاتژمێری دیكه به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی ئاو به‌سه‌ر ده‌یان گه‌ڕه‌ك دابه‌ش ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له ڕۆژی 1ی 7ی 2025 دەست کرا بە تێست کردنی هێڵەکانی کارەبا و دواتر ئاو لە ئاو وەرگرەوە هاتە ناو وێستگەی وەرگر، دواتر قۆناغەکانی تێست کردن دەستی پێ‌کرد و وێستگەکانی پاڵاوتن تێست کران و دواتر ئاو گواسترایەوە بۆ عەمبارەکانی ئاو لە سێبیران و دواتر دەست کرابە تێست کردن و شوشتنی گشت بۆڕیەکان کەدانرابوون ئەمڕۆش شوشتنی بۆڕییه‌كانی تەواو بوو.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئه‌مڕۆ دوای ئەوەی شوشتنی بۆڕییەکان تەواو بوو دەست کرا بە کردنەوەی گشت قفڵەکان و گەیشتنی ئاو بۆ سنووری (تورەق - مامزاوا - سەرکارێز - قەتەوی - میرزا ئەحمەد - نازماوە - گرد محمد - ژیان - قەرەبووی ژیان - گردەرەشە -قەرەبووی تۆبزاوا - ئاسودە - رۆشنبیری - فەرمانبەران - زیلان - ٥ی حسارۆك- گەلاوێژ - هاوکاری - بێرکۆتی نوێ) بۆماوەی ٧٢ کاتژمێر بەشێوەی ئەزموونی ئاو دەگاتە ماڵان، تا هاوسەنگی لە تۆڕەکان دروست دەبێت تیمەکانمان بە شەو و رۆژ ئامادەن و کار دەکەن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر، پڕۆژه‌كه له‌و زۆنەی کە دەکەوێتە دەرەوەی بازنەی 120 مەتری، کە لە تورەقەوە دەست پێدەکات، شەقامی مەخموور و شەقامی کەرکوك دەگرێتەوە تاکو شەقامی کۆیە. ورده‌كاریی جێبجێكردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیای هێمن گروپ و کۆمپانیای کەیوەن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێی باسه، پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه و كار ده‌كات كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و كۆتایی هێنان به‌م گرفته له هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكات و ئاوه‌كه ڕاسته‌وخۆ له زێی گه‌وره‌وه وه‌رده‌گیرێت و له شوێنێكی تایبه‌ت ده‌پاڵێورێت و دواتر دابه‌ش ده‌كرێت.