پایتەخت

بارسێلۆنا ریال مەدریدی شەرمەزار کرد

بارسێلۆنا ریال مەدریدی شەرمەزار کرد
یاریزانانی بارسێلۆنا دوای سەرکەوتنیان بەسەر ریال مەدرید و بەرز کردنەوەی نازناوی لالیگا
کورتە

بارسێلۆنا بەسەر ریال مەدرید سەرکەوت و بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا


شەوی ڕابردوو لە گەڕی 35ی لالیگا، بارسێلۆنا لەسەر یاریگای سپۆتیفا کامپ نوو میوانداری ریال مەدریدی رکابەری مێژوویی کرد و توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

 

بارسێلۆنا هەر لە دەستێپکی یاریی و لە خولەکی 9'، توانی لە رێگەی مارکۆس راشفۆرد و بە لێدانی راستەوخۆ، گۆڵی یەکەم تۆمار بکات، دوای 9 خولەکی دیکە، فێران تۆرێس توانی گۆڵی دووەمی بارسێلۆنا تۆمار بکات و ریال مەدرید شۆک بکات.

 

بارسا، بەم سەرکەوتنەی بەسەر ریال مەدرید، بە فەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدرید کردە 14 خاڵ، لە کاتێکدا هێشتا سێ گەڕ ماوە لالیگا کۆتایی بێت و یانە کەتەلۆنییەکە، بە 91 خاڵ سەرتۆپی ریزبەندییەکەی گرتووە و ریال مەدریدیش بە 77 خاڵ، پلەی دووەمی گرتووە.

 

دوای یارییەکە، بارسێلۆنا لە بەردەم هاندەرانی خۆی و ریال مەدرید، ئاهەنگی بوون بە پاڵەوانی گێرا و نازناوەکەی بەرز کردەوە.

11 ئایار 2026 11:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026