وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: كورد بوون له سووریای سەردەمی ئەحمەد شەرع زۆر مه‌ترسیداره

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل نیگه‌رانه له دۆخی ئێستای سووریا و ده‌ڵێت: " كورد بوون له سووریای سەردەمی ئەحمەد شەرع زۆر مه‌ترسیداره"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل نیگه‌رانه له دۆخی سووریا و پێیوایه زۆر ترسناك و مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر كورد یان درووز بیت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل له ئێكس باسی سووریا كرد و رایگه‌یاند، گوتارەکەی ئه‌حمه‌د شەرع پشتیوانی بوو لە جیهادییەکان و بەدەوەییەکانی وەکو کەسانی خاوەن شەرەف و بەها وەسف کرد، هەروەها دژی دروزەکان قسەی کرد کە قوربانین.
وه‌زیره‌كه‌ی ئیسرائیل به نیگه‌رانییه‌وه نووسیویه‌تی، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو ئه‌وه سه‌لمێندرا، كه زۆر ترسناك و مه‌ترسیداره له سووریای سه‌رده‌می حكومڕانی ئه‌حمه‌د شه‌رع كورد یان درووز بیت، بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێته ده‌نگ و ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وانه كه پارێزگاری‌یان لێ بكات.