پایتەخت

تورکیا: دەبێت جگەرە لە رێگەی ناسنامەوە بە کڕیار بفرۆشرێت

تورکیا: دەبێت جگەرە لە رێگەی ناسنامەوە بە کڕیار بفرۆشرێت
کورتە

گۆڕانکاری لە فرۆشتنی جگەرە دەکرێت

 

حکومەتی تورکیا کار بۆ هەموارکردنەوەی یاساکانی پەیوەست بە فرۆشتنی تووتن و جگەرە دەکات و بەپێی پڕۆژەیاسایەکی نوێ، مەرجی قورس دەخرێتە سەر کڕیاران و فرۆشیارانی جگەرە.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی تورکیا بڵاوکراونەتەوە، پەرلەمانی تورکیا خەریکی ئامادەکردنی ڕێکارێکی نوێن کە تێیدا فرۆشتنی جگەرە بەبێ تۆمارکردنی زانیارییەکانی کڕیار قەدەغە دەکرێت. بەپێی یاسا نوێیەکە، هەر کڕیارێک لە کاتی کڕینی جگەرەدا، دەبێت ناسنامەی کەسیی بداتە فرۆشیارەکە و فرۆشیاریش پابەند دەبێت بەوەی زانیارییەکان لە سیستەمێکی دیاریکراودا تۆمار بکات.

 

ئامانج لەم بڕیارە نوێیەی تورکیا، توندکردنەوەی چاودێرییە بەسەر بازاڕەکانی تووتن و ڕێگریکردنە لە گەیشتنی جگەرە بە دەستی مێردمنداڵان و کەسانی خوار تەمەنی یاسایی، هەروەها حکومەت دەیەوێت لە رێگەی ئەم سیستەمەوە ڕێگری لە بازرگانیی نایاسایی و قاچاخی جگەرە بگرێت و بڕی ئەو جگەرەیەی کە هەر تاکێک دەیکڕێت لە ژێر چاودێریدا بێت.

 

پسپۆڕانی یاسایی و ئابووری لە تورکیا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هەنگاوە گۆڕانکارییەکی گەورە لە بازاڕی توتندا دروست دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا پێشبینی دەکرێت ناڕەزایەتی هەندێک لە خاوەن مارکێتەکان و کڕیاران لێبکەوێتەوە بەهۆی پرسی پاراستنی زانیارییە کەسییەکان.

04 ئایار 2026 18:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026