Banner
پایتەخت

لە نۆرەی وەرگرتنی نان تەقە لە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو کرا

لە نۆرەی وەرگرتنی نان تەقە لە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو کرا
کورتە

لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقە لە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتووی سنووری بەردەڕەش کرا



لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن، شەڕ لە نێوان چەند کەسێک لە قەزای بەردەڕەش ڕوویداوە و بەهۆیەوە تەحسین عیسمەت، بەرێوەبەری مودیر ناحیەی دارەتوو بریندار کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا لە سنووری قەزای بەردەڕەش ڕایگەیاند، رووداوێکی تەقەکردن لە نۆرەی وەرگرتنی نان لە بەردەڕەش ڕوویداوە و تەقە لە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو کراوە و دوو گولـلە بەر قاچی و گولـلەیەکی بەر دەستی کەوتووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە، ڕووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی ڕوویداو و لە ئێستادا بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و تەندروستیی جێگیرە و سەلامەتە، هاوکات یەکێک لە نانەواخانەکانیش بریندارە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، ئە دوو بنەماڵەیە، کە یەکێکیان لە لایەنی بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتووە، لە رەمەزانی ئەم ساڵەوە شەڕ لە نێوانیان دروستبووە، بنەماڵەی بەرامبەر برایەکی بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوویان بە بۆری بریندار کردبوو، ئەوانیش لە تۆڵەدا کەسێکیان لە بنەماڵەکەی دیکە بە گولـلە بریندار کرد، ئەمڕۆش لە تۆڵەی ئەمەدا تەقە لە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو کراوە و بە سێ گولـلە بریندار کراوە.
17 تەمموز 2025 02:03
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026