گەشتەکانی عومرە دەستی پێکردەوە

دوای بهڕێوهچوونی فهریزهی حهج، گهشتهكانی عومره وهستا و ئهمڕۆ بهفهرمی وادهی دهست پێكردنهوهی ڕاگهیهندرا
ئەمڕۆ، گەشتەکانی عومرە لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە و بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستانیش ڕێنماییەکانی وەرزی عومرەی بۆ ساڵی 2025 – 2026 بڵاوکردەوە.
ئهمڕۆ چوارشهممه بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشكرای كرد، دوای ئامادەکردنی پرۆژەیەک و پەسەندکردنی لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی پرۆسەی عومرە لە هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی عومرەکاران، ڕێنمایی و مەرجەکانی ئەو کۆمپانیانەی ڕێکخراوەتەوە تاوەکوو لە زووترین کاتدا گەشتەکانی عومرە دەست پێ بکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکرد، مۆڵەتی کارکردن بە شێوەی تابلۆی هەڵواسراو دەداتە هەموو ئەو کۆمپانیانەی کە گرێبەست دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە، شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێ سیشەممەوە دەستمان کردووە بە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە، لەکاتی دەستبەکاربوونمان لە کابینەی نۆیەم، هەلی کارمان بۆ ئەو کۆمپانیانە ڕەخساند کە دەیانەوێت تەنیا کاری عومرە بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر تەنیا کۆمپانیای حەج و عومرە هەبوو، سەبارەت بەوەش 200 کۆمپانیای نوێ دامەزراوە.