پیرباڵ یاسین: پێشتر دەمانگووت مەگەر خوا ئەو ڕێگایە چاک بکات، ئێستا بەبێ منەتی پێیدا دەڕۆین
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە بەهێزی ژێرخانێکی ڕێگاوبانی دەستپێکرد
پیرباڵ یاسین، ڕۆژنامەنووس لە وتارێکی تایبەت لە پەڕەی فەرمی خۆی باس لە گرینگی پیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە کەرتی ڕێگەوبان و جووتسایدی کەسنەزان - گۆمەسپان بە نموونە دەهێنێتەوە.
دەقی وتارەکەی ڕۆژنامەنووس پیرباڵ یاسین:
پێشتر دەمانگووت مەگەر خوا ئەو ڕێگایە چاک بکات، ئێستا بەبێ منەتی پێیدا دەڕۆین
پڕۆژەی ستراتیژی جووتسایدی کەسنەزان-گۆمەسپان، 718مین پڕۆژەی ڕێگاوبان بوو لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
ئەم پڕۆژەیە 10 مانگ زووتر لە کاتی خۆی تەواوبوو، شەقامەکە لە ڕێگایەکی مەرگی یەک سایدی 7 مەتر پانی، گۆڕا بۆ جووتسایدێکی فراوان کە هەر سایدێکی 10 مەتر و 75 سانتیمە.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە بەهێزی ژێرخانێکی ڕێگاوبانی دەستپێکرد، ئەویش بە درووستکردنی زیاتر لە هەزار و سەد پڕۆژەی ڕێگاوبان بە تێچووی 4.3 ترلیۆن، تاوەکو ئێستاش 718 پڕۆژە بە گوژمەی1.3 ترلیۆنی تەواو کراوە.
هێشتا زیاتر لە 400 پرۆژە ماون تەواو بکرێن، کە نزیکەی 3,5 ترلیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە
واتە کابینەی مەسرور بارزانی، زۆرترین پڕۆژەی ڕێگاوبانی بە کەمترین تێچوو ئەنجامداوە.
هێشتا ماوە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ شەقامی 150ی هەولێر تەواو بکرێت، بەمشێوەیە زیاتر بێ منەت دەبین و پێیدا دەڕۆین.