پایتەخت

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق ڕادەگیرێن؟

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق ڕادەگیرێن؟
کورتە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق زانیاریی نوێ لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان ئاشکرا دەکات

لە دوای دەنگۆی ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕەتیدەکاتەوە ئاسمانی وڵاتەکەی داخرابێت.

مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بارەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ عێراق، رەتیدەکاتەوە ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرابێت.

جەختی لەوەشکردەوە، گەشتەکان لە ئاسمانی عێراقدا بەردەوامی هەیە و فڕۆکەخانەکان کراوەن بۆ هەموو کۆمپانیکان.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو وابڵاوکرایەوە کە هێڵی ئاسمانی تورکیا سەرجەم گەشتەکانی بۆ عێراق، ئێران، سوریا، لوبنان و ئوردن تا 31ـی ئەم مانگە هەڵوەشاندووەتەوە.

14 تەمموز 2025 06:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025