به گشت پێوەرەکان نهتهوهین و بارزانیش رابەرایەتی دەکات
هانا چۆمانی، له وتارێكدا دهیسهلمێنێت بهگشت پێوهرهكان كورد هاوشێوهی عهرهب و گهلانی دیكه بووهته نهتهوه
وتاری هانا چۆمانی، ڕۆژنامهنووس
دوای هێرشەکانی سەر ڕۆژئاڤا، کورد سەلماندی نەتەوەیە و وەک عەرەب تەنها هۆز و عەشیرەت نییە، تا شێخ، میر و ئاغای هەبێ و زەوییەکی لەبەر دەست بێت و نەوتەکەی بفرۆشێت. ئێستا هەموومان دابەشبووین و ڕۆڵی خۆمان دەزانین، بەڵام چۆن و بە چ شێوازێک؟
بارزانی ڕابەرایەتی و سەرۆکایەتی ئەو هێڵە نەتەوەیی، نیشتمانی و ناسیۆنالیستییە کوردییە دەکات؛ ئەو بە دیپلۆماسی و سیاسەت لەسەر ئاستی جیهان خەریکی دۆزی نەتەوەییە بە پشتیوانی هەموومان، سیاسییەکانی کورد بە گشت لایەنەکانەوە خەریکی کارکردنن لەسەر ئەو هێڵە نەتەوەیی و نیشتمانییە، بەگوێرەی ئاست و پەیوەندی و توانای خۆیان. لە ڕۆژئاڤا شەڕڤانانی کچ و کوڕی کورد، لەسەر ئەرز شەڕی مان و نەمان دەکەن، شەرەفمەندانە بەرگری لە کەڕامەت و خاکی کوردان دەکەن دژ بە چەتەکانی حەمە جۆڵانی دهكهن.
کچان و کوڕانی کورد لە گشت ئاست و پێگەیەک لە ناوخۆ و دەرەوە لە ڕێگهی مەیدانی، سۆشیال میدیا و کەمپەین، هەڵمەت و پڕۆسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بەڕێوە دەبەن. كوردانی تاراوگە وەک هەمیشە لەو سەری ئەمریکاوە بۆ ئەو سەری ئوستراڵیا و ئەوروپا ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و جیهانیان بهئاگا هێنایهوه.
باشووری کوردستانی ماندوو و باوەشی هەمووان، وەک هەمیشە لە پێشەوەی بەرەکەیە بە چالاکی و هاوکاریی ماددی و مرۆیی، خزمەت بەو هێڵە نەتەوەیی و ناسیۆنالیزمە کوردییە دەکات. لەهەموو گرنگتر ئەو هێڵە راستەیە کە میدیای کوردی ئیشی لەسەر دەکات و هەڵمەتەکە کوردانە ئیدارە دەدان.
لەکۆتاییشدا دەبێت بزانین ئێستا بناغەیەکی تۆکمەی نەتەوەیی، نیشتمانی، ناسیۆنالیستی و کوردایەتی دروست بووە رێگهی دووەم بوونی نییە. جا سیاسی، چالاکڤان، میدیاکار، بانگخواز، مامۆستای ئایینی، بازرگان، تا کوردێکی ئەمڕۆ لەدایک دەبێت لەو هێڵە لابدات، تەوژمی کوردایەتی تەفروتونای دەکات و دەینێرێتە باوەشی ئەرباب و ئاغا و میرەکەی.