هاتین و جیاوازیمان دروست کرد
لە پایتەخت میدیا؛ بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین
هاتین و جیاوازیمان دروست کرد
ساڵێک لەمەوبەر و لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ لە ١٣ی تەمووز، دەنگێکی بەهێز و میدیایەکی جیاواز لەدایکبوو... پایتەخت میدیا
پایتەخت میدیا، لە پێناو دروستکردنی ناوەڕۆکێکی دیکەی میدیایی، دوور لە یارییکردن بە هەست و سۆزی خەڵک، لە پێناو گەیاندنی کێشە و کۆژانەکانی خەڵک دروستبوو
بە ناوەڕۆکێکی سەردەمی، بە کواڵێتییەکی بەرز و ئینتیمایەکی نیشتیمانی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و لە بەرەی خەڵک مایەوە
تیشک خستنە سەر کێشە گشتییەکان تا پاڵنانی دەسەڵاتداران بۆ کردار، بڵاوکردنەوەی هەر ڕاپۆرت و بابەتێک، تەنها کار نەبووە بۆ ئێمە، بەڵکو ئەرک بووە و ئەرکەمان بەوپەری ڕاستگۆیی، وردی و خێرایی ئەنجام داوە
پایتەخت میدیا، بە ستافێکی گەنج، کەم لەڕووی ژمارەوە، توانیویەتی رکابەری کەناڵە و دەزگا گەورەکانی بکات لەڕووی داتاوە، بوێری ئەوەی هەبووە لەو شوێنانە دەنگی بەرز هەڵبڕێت کە بێدەنگی سەلامەتترە
مایکی پایتەخت، پێش هەر دەزگایەک دیکە لە ڕووداو و بۆنەکان ئامادەکی هەبووە، جیاوازی نەکردووە، هەر ئەمەش وایکردووە لە ماوەی ساڵێکدا دەیان پێشلکاری بەرامبەر بکرێت و هێرش بکرێتە سەر تیمەکانی، بەڵام هیچ شتێک نەیتوانیوە پایتەخت بوەستێنێت و ئەمەش وایکردووە، ناوی پایتەخت بە مانای ئازایەتی بێت
لە وەزی نوێی پایتەختدا، ماڵپەری پایتەخت میدیا بە شێوازێکی دەگمەن، ناوەڕۆکێکی سەرنج ڕاکێش و نەبینراو لە میدیای کوردی، هاوشانی چەندین کار و بەرنامەی تایبەت دیکە دێتە بەر دیدی وەرگرانی
گەشتی پایتەخت بەردەوامە، ساڵێک دابەزین، هەزاران چیڕۆک دەگێڕێتەوە و هەزارانی دیکەش لە ساڵی داهاتوو لە ئارادایە
ساڵیادی پایتەخت، لە تەواوی وەرگرانمان و خۆمان پیرۆز دەکەین، سوپاس بۆ پشتیوانیتان، هەبوونتان دڵخۆشی و هێز و بەردەوامیمان پێ دەبەخشێت