پایتەخت

سەرۆک بارزانی و تۆم باراک بە تەلەفۆن قسەیان کرد

سەرۆک بارزانی و تۆم باراک بە تەلەفۆن قسەیان کرد
کورتە

سەرۆک بارزانی و تۆم باراک دۆخی حەلەبیان تاوتوێ کرد

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆک بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا دۆخی حەلەبیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ هەینی بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، سەرۆک بارزانی و تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریکا بۆ كاروباری سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی باروودۆخی سووریا ئەنجامدا و بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواین پەرەسەندن و گرژییەكانی سووریا و شاری حەلەب ئاڵوگۆڕ كرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان نەمێنن و بارودۆخ ئاسایی ببێتەوە و هەنگاوی جددیش بۆ بەدیهاتنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی بدرێت.


ئەمە لە کاتێکدایە، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر  سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بە تەلەفۆن لەسەر دۆخی ئێستای شاری حەلەب قسەیان کرد و تێیدا ئەحمەد شەرع ئەوەی دووپات كردەوە، كە كورد پێكهاتەیەكی ڕەسەن و سەرەكیی گەلی سووریایە و جەختی لە پابەندبوونی تەواوی دەوڵەتی سووریا بۆ گەرەنتیكردنی هەموو مافە نیشتیمانی و سیاسی و مەدەنیەكانی كورد لەگەڵ پێكهاتەكانی تری سووریا بە شێوەیەكی یەكسان و بێ جیاوازی كردەوە.

09 کانونی دووەم 2026 21:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026