پایتەخت

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان قەدەغە دەکرێن

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان قەدەغە دەکرێن
کورتە

بەمەبەستی پاراستنی منداڵان لە تووشبوونیان بە نەخۆشییە دەروونییەکان وڵاتێکی دیکە هاوشێوەی ئوسترالیا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە دەکات

وڵاتی دانیمارک هەڵدەستێت بە سنووردارکردنی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن منداڵانەوە.

حکومەتی دانیمارک ڕایگەیاند، وڵاتەکەیان بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵانی خوار 15 ساڵان قەدەغە دەکات، بەڵام دایک و باوکان دەتوانن ڕەزامەندی بدەن منداڵەکانیان هەندێک پلاتفۆڕمی تایبەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تەمەنی 13 ساڵییەوە بەکار بهێنن.

 ئەم بڕیارە دوای ئەوە دەێت، بەڕەچاوکردنی باری دەروونی منداڵان مێتێ فرێدریکسن، سەرۆکوەزیرانی دانیمارک لە پەرلەمان داوای کرد کاتەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆەمەڵایەتییەکان لە منداڵان سنووردار بکرێن.

دانیمارک دەیەوێت هەمان ڕێچکەی ئوسترالیا بگرێتە بەر، کە پار ساڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکە ڕەشنووسی یاسایەکی پەسەند کرد، کە منداڵانی خوار تەمەنی 16 ساڵ لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا قەدەغە دەکات، پاشان ئەنجوومەنی پیرانیش ئەم یاسایەی پەسەند کرد و ئێستا کەوتووەتە باری جێبەجێکردنەوە

08 تشرینی دووەم 2025 09:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025