Banner
پایتەخت

دەرمانێکی نوێ بۆ پەستانی خوێن دۆزرایەوە

دەرمانێکی نوێ بۆ پەستانی خوێن دۆزرایەوە
کورتە

پێشکەوتنێکی نوێی پزیشکی بۆ چاککردنی فشاری خوێنی تووند

پێشکەوتنێکی نوێی پزیشکی بۆ چاککردنی فشاری خوێنی تووند

 

تیمێكی توێژەران توانیویانە درمانێکی نوێ بە ناویpaxedrostatبەرهەم بهێنن کە بە شێوەیەکی کاریگەر فشاری خوێنی نەخۆشەکان کەمدەکات تایبەتی ئەوانەی کە بە چاره‌سەری ئاسایی چارە نابن.

 

ئەم دەرمانە، لە تاقیکردنەوەیەکی قۆناغی سێیەمی بۆ 800 نەخۆش لە 214 کلینیکی جیهاندا، توانیوە فشاری خوێنی سیستۆلیک بە تێکڕای 9 تا 10 mmHg کەم بکاتەوە لە ماوەی 12 هەفتە، نزیكەی 40% لە نەخۆشانی خواردووی Paxedrostat فشاری خوێنیان بەرەو ئاستی تەندروستیدا کەم بووە، لەکاتێکدا ئەم ڕێژەیە تەنها 20% بووە لە گروپی پلاسیبۆ.

 

پروفیسۆر برایان ویلیامز، یەکێک لە سەرپەرشتەکانی توێژینەوەکە، دەڵێت: “کەمکردنەوەی فشاری خوێن بە ڕێژەی 10 mmHg بە ڕێگەی Paxedrostat پێشکەوتنێکی گەورەیە، چونکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ مەترسی جەڵتەی دڵ، مێشک، سستبونی دڵ و نەخۆشی گورچیڵەی دابەزاندووە.”

ئەم دەرمانە کاریگەری بەردەوامی بۆ ماوەی 32 هەفتە نیشانداوە بەبێ ئەوەی کاریگەرییەکی لاوەکی هەبێت، وە بەپێی قسەی شارەزایان دەکرێت ببێتە چارەسەرێکی ئومێدبەخش بۆ حاڵەتە گرانەکانی فشاری خوێنی توند.

10 تشرینی یەکەم 2025 19:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026