بەتۆمەتی بردنی مستیلە و بەردێکی بە نرخ دەستگیرکران

سێ تۆمەتبار لە کاتی گەڕان بە دوای ئاساردا بەردێکی بەنرخی ئاساری و مستیلەیان دۆزییەوە و لەسەری دەستگیرکران
نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 3 تۆمەتباری ڕاگەیاند کە بەدوای ئاساردا گەڕاون.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، 3 تۆمەتباری بە تۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا دەستگیر کرد، ئەمەش دوای ئەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبارەکان کۆکراوەتەوە و دەرکەوتووە کەوا بەدوای ئاساری کۆندا گەڕاون، دواتر بە فەرمانی دادوەری تایبەتمەند توانرا لە لایەن تیمەکانی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیر بکرێن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: لەکاتی پشکنینی ماڵی ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون توانراوە دەست بەسەر بەردێکی بەنرخی ئاساریی و مستیلە بگرن، لە ئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 4/24 لە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2021ی تایبەت بە ئاسار ڕاگیراون و لیکۆلینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.